نوچه: مورادی
ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردی سلێمانی گردبونەوە و داوایانکرد دابمەزرێن، ئەگەرنا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن. یه‌كێتیی مامۆستایانیش ده‌ڵێت ”پشوودرێژی و به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان باشتره له‌وه‌ی په‌نا بۆ راگرتنی خوێندن ببه‌ن”.
ئەو داوایەی دەستەی نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ دوای ئەوە دێت، كه هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا مامۆستایانی گرێبەست دابمەزرێنێ، کە ژمارەیان شەش هەزار مامۆستایە. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان پڕۆسەی دامەزراندن وەستاوە، بەوهۆیەشەوە چەندین جار چین وتوێژەکان گردبونەوە و خۆپیشاندان دەکەن و داوای دامەزراندن دەکەن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی مامۆستایانی وانه‌بێژ رایگه‌یاند: مامۆستایانی گرێبه‌ست زیاتر له شه‌ش ساڵ خزمه‌تیان كرد دواتر فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچوو، به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه بۆیان و ده‌بێ پشوویان درێژ بێ. هه‌روه‌ها داواكارییه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و ئێمه‌ش پاڵپشتیان ده‌كه‌ین.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د ده‌شڵێت، له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین تاكو ئه‌و مافه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. له‌وبڕوایه داین، كه پشوودرێژی و به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان باشتر له‌وه‌ی په‌نا بۆ راگرتنی خوێندن ببه‌ن. ده‌شڵێت ”وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێویستی به دامه‌زراندنی زیاتری مامۆستا هه‌یه، چونكه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ دامه‌زراندن نه‌بووه و له‌و ماوه‌یه‌ش ژه‌ماره‌یه‌كی زۆر خانه‌نشین بوون یان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، بۆیه پێویسته دامه‌زرادن بكرێت.
له‌باره‌ی یاسای تایبه‌ت به دامه‌زراندنی مامۆستایان وانه‌بێژ، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان گوتی ”یاساكه له ساڵی ١٩٦٠ ده‌رچووه و هه‌ندێكیش ده‌ستكاری و هه‌مواری تێدا كراوه، كه یاسای ژماره (٢٤)_ه. به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، هه‌موو وه‌زاره‌تێك به پێی پێویستی خۆی ده‌توانی داواكاری بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی بنێرێت؛ ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه به گوێره‌ی رێكاره‌كان بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن. به‌ڵام بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ماوه‌ی شه‌ش ساڵه دامه‌زراندن نه‌كرابوو، بۆیه گرێبه‌سته‌كانی دامه‌زراند.
دەستەی نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەیانامەیەکدا رایانگەیاند، “ژمارەمان 11 هەزار مامۆستای وانەبێژە لە کوردستان، مافی خۆمانە وەکو مامۆستایانی گرێبەست دابمەزرێنرێین”.
ئاماژەیان بەوەشکرد مۆڵەتی یەک مانگ بە حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە دەدەن بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانیان، ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە و داواکاریەکانیان جێبەجێنەکرێت، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
یەکێکی تر لە داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەیە، ساڵانی وانەبێژییان بە خزمەت بۆ هەژماربکرێت.