نوچه: مورادی
به‌رپرسێكی پارتی له موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، دەزگای هەواڵگیری عێراق، یەکێک لە سەرکردەکانی رێکخراوی چەکداری داعشیان دەستگیرکردوە. ده‌شڵێت ”ئه‌مڕۆش ١٠ چه‌كداری داعش له موسڵ ده‌ستگیركران”.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، ده‌یان جار هۆشداری دراوه‌ته حكوومه‌تی عێراق، كه داعش كۆتایی نه‌هاتووه و ده‌توانێ سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی له‌نێو نه‌برێن. به‌ڵام وه‌ك پێویست به‌غدا گرنگی به‌م بابه‌ته نه‌دا و ئێستاش داعش توانیویه‌تی خۆی رێكبخاته‌وه و دووباره ببێته‌وه مه‌ترسی،
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سه‌عید مه‌مۆزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤ی پارتی له موسڵ، له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش رایگه‌یاند “لقی هەواڵگری تاوانی نەینەوای سەر بە دەزگای هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق یەکێک لە سەرکردە تیرۆرستەکانی رێکخراوی چەکداری داعشیان دەستگیرکردوە، کە لە پۆستی عەریف لە رێکخراوەکەدا لە موسڵ کاریکردووە”.
سه‌عید مه‌مۆزینی ده‌شڵێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ ١٠ چه‌كداری داعش له لای چه‌پی شاری موسڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.