نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی ھەولێر، لەسەر داوای وەزارەتی ئەوقاف، پێشنیارێک ئاراستەی کەناڵەتەلەفزیۆنییەکان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی ھەولێر، بە نوسراوێک داوا لە کەناڵەتەلەفزیۆنییەکان دەکات، پەخشکردنی دراما بیانییەکان رابگیرێت.
لە نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاپ و بڵاوکراوەدا هاتووە “ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ژمارە ١٢٣ لە ١٥-٩-٢٠١٩، سەبارەت بە پەخشكردنی دراما دۆبلاژكراوەكان كە لەگەڵ ئادابی كوردەواری ناگونجێت، بووەتە ھۆی زیادبوونی رێژەی تەڵاق، بۆیە پێشنیاز دەكەین كە ئەم جۆرە درامایانە سنوردار بكرێن”.