نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی عێراق له دۆخێكی نادیار رزگار ده‌كات. ده‌شڵێت ”زۆریهنه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی عهبدولمههدین له پۆسته‌كه‌ی”.
سەرچاوەیەك لە نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق لە نەجەف ڕ ەتیكردەوە مەرجەعیەت لایەنێك بێت لە ڕێككەوتنی نێوان سەدر، حەكیم و قاسم سولەیمانی لەبارەی كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان و هێشتنەوەی حكوومەتی ئێستای عێراق.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، به‌یار دۆسكی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئێمه له په‌رله‌مانه‌وه له دۆخه‌كه ده‌ڕوانین، مانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی عێراق له دۆخێكی نادیار رزگار ده‌كات، تاكو بتوانێت داخوازی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و پرۆژه‌یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكرێت ده‌بێت حكوومه‌ت هه‌بێت.
به‌یار دۆسكی گوتیشی، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، پێمانوایه لایه‌نه‌كان به شه‌ش مانگی تریش ناتوانن حكوومه‌تێكی دیكه رابگه‌یه‌نن، بۆیه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانی خۆی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌شڵێت، به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئهوهكان بانگهێشت بكرێته په‌رله‌مان و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆرینه هاوڕا نین و ده‌ڵێن باشتره به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان.
شەمەی رابردوو ٩-١١-٢٠١٩، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی فرانس پرێس رایگەیاند “لە كۆبوونەوەیەکدا لەنێوان قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس لەگەڵ موقتەدا سەدر و محەممەد رەزا سیستانی (کوڕی عەلی سیستانی) و لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان بە سائیرون و رەوتی حیكمەشەوە، لەسەر مانەوەی حكومەتی عەبدولمەهدی و كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان رێككەوتوون”.
بەڵام سەرچاوەکەی نووسینگەی مەرجەعیەتی عێراق گوتی “هەڵوێستی مەرجەعیەت لەبەرامبەر ناڕەزایەتییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵی، جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەرانە، كە لە گوتاری هەینی بە ئاشكرا رایگەیاندووە، جگە لەم هەڵوێستە هەر شتێكی دیكە بگوترێ هیچ بنەمایەكی دروستی نییە و بە مەبەستی سیاسی لەلایەن هەندێك لایەنەوە بەكاردەهێندرێت”.
بەپێی راپۆڕتەكەی فرانس پرێس “سولەیمانی، لەگەڵ رێبەری رەوتی سەدر و محەمەد رەزا سیستانی، كوڕی عەلی سیستانی كۆبووەتەوەو لەسەر هێشتنەوەی حكوومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی عەبدولمەهدی و كۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەكان لەرێگەی بەکارهێنانی هێزەوە رێككەوتوون”.