نوچه: ئاژانسه‌كان
بەهۆی بۆردمانەکانی تورکیاوە، لە شارۆچکەی تلتەمری سەر بەحەسەکە، زیاتر لە ٢٠ ئەفسەر و سەربازی سوپای سوریا کوژران و برینداربوون.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، تورکیا و روسیا رۆژی ٢٢-ی مانگی رابردوو لە سۆچی رێککەوتنێکیان لەبارەی سوریاوە واژۆکرد، کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بو لەوەی تورکیا هێرشەکانی رادەگرێت و هەسەدەش بە قوڵای ٣٢ کیلۆمەتر دەکشێتەوە، هاوکات هێزەکانی هەردوو وڵاتیش دەوریەی سەربازی هاوبەشیان لە ناوچەکەدا دەبێت.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، چه‌ندین جار رایانگه‌یاندووه، كه توركیا و هیزه توندڕه‌وه‌كانی سوریا، كه ئه‌و وڵاته پاڵپشتیان ده‌كات به‌رده‌وامن له هێرشكردن و ئاگربه‌سته‌كه پێشێل ده‌كه‌ن و له‌و كاته‌وه تا ئێستا ١٨٢ شه‌ڕڤان شه‌هید و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردۆته‌وه، كه بەهۆی بۆردمانەکانەوەی سوپای تورکیاوە بۆ سەر شارۆچکەی تلتەمر، پێنج کەس کوژران و ١٥_ی دیکەش برینداربوون، کە لەنێویاندا چەند ئەفسەرێک هەیە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە کەناڵەکەی راگەیاندووە، سوپای سوریا لە چەند خاڵێک پاشەکشەی کردووە، ئەوەش بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە.
لەلایەکی ترەوە ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردوە، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لیوا ئەحمەد شەریف و عەقید مونیف مەنسور، برینداربون.
