نوچه: ئاژانسه‌كان
بڕیارە ئەمڕۆ ھاوکاری ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بۆ ئاوارەکان بگاتە ھەرێمی کوردستان.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان ده‌ریده‌خه‌ن، یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار ئاوارە هەن، کە بەشێکیان ئاوارەکانی ناوچە جیاجیاکانی عێراقن و ئەوانی دیکەش ئاوارەی سوری و ڕۆژئاوای کوردستانن. هه‌روه‌ها ئاواره‌ی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژئاوا زیاتره له ده هه‌زار كه‌س. تێچووی ساڵانەی ئاوارەکان لە کەمپەکان لە هەرێمی وکردستان یەک ملیار و نیوە کە بەشێکی زۆری لەلایەن دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیارە كاتژمێر ١١_ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە١٠-١١-٢٠١٩)، ئەو ھاوکارییهكهی ئه‌ریكا، كه پێداویستی بۆ ئاوارەکان له‌خۆ ده‌گرێت. لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە بگاتە ھەرێمی کوردستان.
ئەم ھاوکارییە لەلایەن رێكخراوی ”سەمیرتان پێرس”ەوە دابین کراوه، کە پێكهاتووە لە هاوكاریی مرۆیی بۆ پەنابەران.