نوچه
ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق لە سێ کەسەوە زیاد ده‌كرێت بۆ شەش کەس.
نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند “به ھەوڵی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: رۆژی شەممە (٩–١١-٢٠١٩) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراویكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد، بۆ زیادكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانییەکانى نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تواندرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هه‌مواركردننەوەی دەستوور لە 3 کەسەوە بۆ 6 کەس زیاد بکرێت”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوە، كه “ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مودەریس، د.جەمال کۆچەر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی رێبوار ھادی”.