نوچه
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی و سبەی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته کۆدەبێتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی له ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سبه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی راپه‌ڕاندنی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی کۆده‌بێته‌وه.