نەوزاد عەلی-سلێمانی
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێنماییه‌كانی پێدانی قه‌رزی بچووک به گه‌نجان هه‌مواری ده‌كرێتە‌وه، دواتر دەکرێتە پڕۆژە و ئاراستەی حکوومەت دەکرێت.
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچووکی بەگەنجان هەبوو، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و هاتنی شەڕی داعش پێدانی قەرزی بچووک بەگەنجان ڕاگیرا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک بە گەنجان، ڕایگەیاند “ڕێنماییه‌كانی پێدانی قه‌رزی بچووک هه‌موار ده‌كرێتە‌وه، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاروایە، کە ١١_ی ئەم مانگە وۆركشۆپێك بەڕێوەبچێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی زیاتر له ڕێنماییه‌كاندا بكرێت، تا زۆرترین گه‌نج لێی سوودمه‌ند بن”.
ئاریان ئەحمەد گوتیشی “هه‌ركاتێك هه‌مواری ڕێنماییه‌كان كرا، دەکرێت بە پڕۆژە و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، هەرکاتێک ڕەزامەندی لەسەر درا، دووباره پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ستپێدەکاتەوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ پێدانی قەرزی بچووک، لە مەودوا چەند مەرجێکمان دەبێت، یەکێک لەوانە ئەوەدەبێت، كه هەر گەنجێک داوای قەرزبکات، خۆمان خولێکی پیشەی بۆ دەکەینەوە، بۆئەوەی دەستەوەسان نەبێت و ڕاستەوخۆ بکەوێتە سەر ئیش.