نوچه: مورادی
به‌رپرسێكی باڵای پارتێكی رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵی نێوبژیوانی رووسیا له سوریا ”ته‌نیا له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه رۆڵ ده‌بینێت. ده‌شڵێت ”پێمانوایه چاره‌سه‌ری پرسی كورد له دیمه‌شقه”.
ماریا زاخارۆوا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگه‌یاندووه “مۆسکۆ ئامادەیە وەک ناوبژیوانێک لە داهاتوودا گەرەنتی ڕێککەوتنی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا بکات و هەوڵی بۆ بدات”. ئاماژەی بەوەشداوە “ئاسانکارییە بۆ ڕەوتی گفتوگۆکان و هاوکات گەرەنتیکردنی و جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننانەیە کە لە داهاتوودا واژۆ دەکرێن”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حمود محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌بو سابر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا، له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی كوردی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی رایگه‌یاند: پێمانوایه چاره‌سه‌ری پرسی كورد له دیمه‌شقه، ئه‌گه‌ر وڵاتێك گارانتۆر بێت بۆ ڕێككه‌وتنی كورد و رژێمی سووریا، كه له ده‌ستوور باسی كورد بكات. كێشه‌ی كورد ئاڵۆزه و بۆ ڕێككه‌وتن ئێمه پاڵپشتی ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی نوێی رووسیا بۆ ڕێككه‌وتنی كورد و سووریا ئه‌بو سابر گوتی ”ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی رۆڵ ده‌بینێت، وڵاتان و رووسیاش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له سووریا‌ن، به پاراستنی كورد و سووریا، رووسیا پاش دوورکەوتنەوەى له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانێت به‌هێز ده‌ربكه‌وێته‌وه له چاو ئه‌مریكا.