نوچه: مورادی
قایمقامی شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كانی ناو به ناو بۆ سه‌ر شنگال و ده‌ورووبه‌ری، مه‌ترسییان دروست كردووه.
توركیا به بیانووی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌گشتیی په‌لامار ده‌دات و وێرانكاری دروستده‌كات، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی داگیركاری داعشه‌وه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وت شنگال بووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه شنگال سه‌قامگیر و ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ئاواره‌كانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستكردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حما خه‌لیل، له باره‌ی دۆخی شنگال و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، رایگه‌یاند: توركیا به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوا، رۆژئاوای وێران و جینوساید كرد، بۆیه هێرشه‌كانی ناو به ناو بۆ سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری مه‌ترسی دروست كردووه، چونكه له هه‌ر شوێنێك هێزی په‌كه‌كه یان سه‌ر به په‌كه‌كه‌ی لێبێت، توركیا وه‌ك هه‌لێك به‌كاری ده‌هێنێ بۆ هێرش كردن.
مه‌حما خه‌لیل ده‌شڵێت، په‌كه‌كه هه‌ل به توركیا ده‌دات له رۆژئاوا، باشوور و باكوور، كه به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌ڤه‌ری كورد وێران ده‌بن، چونكه ئامانجی توركیا په‌لاماردانی كورده.