نوچه: مورادی
به‌رپرسێكی پارتی له موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای عێراق ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بێته‌وه به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی باڵاده‌سته. ده‌شڵێت ”داعش سوود له باری قورسی هه‌ژاری خه‌ڵكی ناوچه سوننه‌كان وه‌رده‌گرێت”.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای سوپای عێراق روونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی، دەدات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، درەنگانی شەوی هەینی (٨-١١-٢٠١٩)، گروپە تیرۆریستییەکان بە ١٧ موشەک، بنکەی سەربازیی سوپای ئەمریکایان لە بنکەی سەربازیی گەیارە لە باشووری مووسڵ، کردۆتە ئامانج.
هه‌روه‌ها ئەمڕۆ (شەممە ٩-١١-٢٠١٩)، لیوا نەومان زەوبەعی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزەکانیان توانیویانە سێ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان تێک بشکێنن، جگە لە کوشتنی سێ تیرۆریست و لەناوبردنی سەکۆ مووشەکییەکانیان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سه‌عید مه‌مۆزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤_ی پارتی له موسڵ، له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای عێراق و چالاكی تیرۆرستی له‌و ناوچه‌یه رایگه‌یاند: سوپای عێراق ڕووبه‌ڕووی گروپه تیرورستییه‌كانی داعش بوونه‌وه و چه‌ند كه‌سێكیان لێ كوشتوون له رۆژئاوای موسڵ. هه‌روه‌ها داعش زۆر له جاران به‌هێز تر بووه، كه ئه‌مه‌ش به بێ پشتیوانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ناكرێت.
سه‌عید مه‌مۆزینی ده‌شڵێت، له سێگۆشه‌ی سوننه به‌هێز بووه‌ته‌وه، له ناوچه سوننه‌كان خه‌ڵك بێكار و بێ پاره‌یه، بۆیه به پاره له‌گه‌ڵ هه‌ر گروپێك ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانیان زۆر خراپه.
ئه‌به‌رپرسه‌ی پارتی له موسڵ گوتیشی ”سوپای عێراق له موسڵ پلان و ئاماده‌كاری هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه تیرۆرستییه‌كان، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه باڵا ده‌ستن.