نوچەنێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا وەڵامی داواکاری مەرجەعی باڵای شیعەکانی دایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٩-١١-٢٠١٩، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە. تییدا وەڵامی مەرجەعیەتی باڵای شیعەی دایەوەو گوتی: خۆپیشاندانەکان یەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی عێراقە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣و دەبێتە باشترین ئامرازیش بۆ چاودێریکردن و گوشارخستنە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدات.
عادل عەبدولمەهدی، لە بەیاننامەکەدا رایگەیاند: کار لەسەر جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین و چەندین گۆڕانکاری وەزاری گرنگ ئەنجامدەدەین. هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن دەردەکەین.
هاوکات داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن و مۆڵەت بدەن حکوومەت چاکسازی بکات.