فەرەنسا، رێککەوتننامەیەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆدەکات

0

نوچەنێت

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا رایدەگەیەنێت: گەورەترین هەرێمی فەرەنسا دەیەوێت رێككەوتننامەیەكی هاوكاری و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا واژۆ بكات، بەم زوانە شاندێكیان سەردانی كوردستان دەكات.

د. عەلی دۆڵەمەڕی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە”وەكو نوێنەری حكوومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی هەرێمەكان، كە پێكهاتوون لە سەرۆكی گرووپە سیاسییەكان‌، لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی ئیل دو فرانس، كە گەورەترین هەرێمە لە وڵاتی فەرەنسا، بەڕێز (ڤالێری پێكرێس) كۆبووینەوە‌‌” .

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت”لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی هەرێمی ئیل دو فرانس، هاوكاری و یارمەتیدانی خۆیانی دووپات كردەوە بۆ گەلی كورد، بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو هەرێم خرایەڕوو و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا بڕیارە شاندێكیان سەردانی هەرێمی كوردستان بكات” .

عەلی دۆڵەمەڕی هەروەها گوتی “هەرێمی ئیل دو فرانس دەیانەوێت رێككەوتننامەیەكی هاوكاری و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژۆ بكەن بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان، هەر‌وەها دەخوازن هاوكاری ئاوارەكان و هەردوو قوتابخانەی فەڕەنسی و كۆلیژی زمان بن بە دابینكردنی كتێب، جگە لەوە چەند پڕۆژەیەكی تریشیان لە بەردەستە بۆ حكوومەتی هەرێم كە حكومەت پێویستی پێی هەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com