نوچەنێت
سه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند: ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن دەر‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆده‌بنه‌وه .
عه‌لی ڕه‌شید، سه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووە”هه‌فته‌ی داهاتوو کاتژمێر ٩ی بەیانی، ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر داواكاریی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بینه‌وه. تێیدا گفتوگۆ دەر‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس ده‌كرێت و كۆمه‌ڵێك داواكاریشمان هه‌یه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تیان ده‌كه‌ین.”
عه‌لی ڕه‌شید سەبارەت بەداواکارییەکانیان کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی دەکەن دەڵێت”داوا ده‌كه‌ین یاسای ژماره ٣ هه‌موار بكرێته‌وه، كه زۆر گرفتی تێدایه و باسی ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆمان بگێڕین.”
عەلی رەشید هەوروەها دەڵێت”ڕۆژی دووشه‌ممە پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاویژكاری دەکەین بۆ ئه‌وه‌ی ڕای ئه‌وانیش وه‌ربگرین و ڕای ئه‌وان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین، بۆ ئەوەی له كۆبونه‌وه‌كەدا بیخه‌ینه‌ڕوو.”