دوو کۆڵبەری برینداری رۆژهەڵات له‌ باشوور چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن

0

نوچه‌: مورادی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو کۆڵبەری کوردی ڕۆژهەڵات، بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ته‌قه‌یان لێكراوه‌.

بەگوێره‌ی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە تاکو ئێستا، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حه‌وت کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و ٢٠ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌، كارمه‌ندێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، نه‌یوست ناوی بهێندرێت، له‌باره‌ی هه‌بوونی دوو كۆڵبه‌ری بریندار له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌یان رایگه‌یاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ٩-١١-٢٠١٩) دوو کۆڵبەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، لە سنووری زەڵێی سەر بە پشدەر، كه‌ یەکێکیان گوللەیەک بەر سکی کەوتووە و ئەوەی تریشیان بەر قاچی کەوتوو و قاچی شکاوە”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی “ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت”.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، “کۆڵبەرەکان ناویان ”سیامند محمد عبدالله ته‌مه‌ن ۱۹ ساڵ و سیروان حسین عبدالله ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی دانیشتووی گوندی ساوان _ی سەر بە شاری سەردەشت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com