نوچەنێت
لە هەرێمی کوردستان یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکرێتەوە. بەم بۆنەیەوە چەندین بۆنەو چالاکی ئەنجام دەدرێن.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند: بەبۆنەی یادی لەدایکبونی سەرەوەری مرۆڤایەتی پێغەمبەری مەزنمان ( محمد ) سەلامی خوای لێبێت، ئەمڕۆ دووەمین ڤیستیڤاڵی ناوەندی لەلایەن ئەوقافی پارێزگای ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ لە بەیانی زووەوە خەڵک کۆبووەتەوە بەشێوەی جۆراوجۆر، یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتەوە. بەهۆی گرنگی یادەکەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی ئەم یادە بوو.