نوچەنێت
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەریئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە٩-١١-٢٠١٩، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامی لە موسوڵمانانی جیهان پیرۆز کرد.
سەرۆک بارزانی دەڵێت: هیوادارم ئەو یادە ببێتە هۆی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتیی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محهمهدولمستهفا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
بەوھیوایەی ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.
له خودای گه‌وره ده‌خوازین ئه‌م بۆنه پیرۆزه ببێتە مایەی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتی و بێته کۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
مه‌سعوود بارزانی
٩ـی١١ ـی ٢٠١٩