نوچەنێت
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی جیهان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، ٩-١١-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانانی کورد و جیهان دەکات.
سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا نوسیویەتی”بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حهزرهتی موحهممهد “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیهان. هیوادارین ئەم یادە هانی زیاتری هەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان، لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا”.