نوچه
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دهڵێت، لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوام دەبن. دهشڵێت ”خەڵکی عێراق دەیانەوێت عێراق، عێراقیی بێت نەک ئێران”.
مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە رێڕوڕەسمی ٣٠هەمین ساڵیادی رووخانی دیواری بەرلین رایگەیاند، دەبێ چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزینەوە و لە هاوکاریکردنی هەسەدەش بەردەوام دەبین. دهشڵێت ”ئەمەریکا بڕیارێکی ستراتیژیی بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش داناوە”.
لەبارەی دۆخی عێراقیش، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، خەڵکی عێراق دەیانەوێت عێراق، عێراقیی بێت نەک ئێرانی.