نوچه: مورادی
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا رۆڵی ئه‌مریكا ده‌توانێت ره‌وشی عێراق رابگرێت نه‌ك ئێران.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه و هاووڵاتیان داوای چاكسازی ریشه‌یی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن و له ئاكامی توندوتیژییه‌كانی عێراقدا تا ئێستا زیاتر له ٢٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌ردانی دیكه بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان، له پێكداهه‌ڵپژانی ئه‌مڕۆدا خۆپیشانده‌ران ویستوویانه به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی شه‌قامی ره‌شید ببه‌زێنن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به فیشه‌ك و ته‌قه‌كردن رێگریان لێكردوون و به‌هۆیه‌وه چوار خۆپیشانده‌ر كوژراون و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، موحسین عوسمان، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی عێراق، له‌باره‌ی رۆڵی ئێران و ئه‌مریكا له‌م دۆخه‌ی عێراق رایگه‌یاند: ئێستا له عێراق و وڵاتانی كه‌نداو له پشت په‌رده‌وه ده‌ستێك هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، رۆڵی ئێران لاوازه له‌و هاوكێشه‌یه دا و ئه‌مریكاش نه‌بێ راگرتنی ئه‌و ره‌وشه زۆر زه‌حمه‌ت بووه له ڕاستیدا.
موحسین عوسمان پێیوایه، ره‌وشی عێراق، كه ئاراسته‌كان بگۆڕدرێت له ده‌ستی هێزه شیعیی و سوننه‌كان و حكوومه‌ت ده‌رچووه و ده‌مێنێته‌وه ئه‌مریكا. گوتیشی ”چونكه ئێران ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه و به دروشمه‌كان و هێرشه‌كانی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان، كه ئێران ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بوو. هه‌روه‌ها نه مه‌رجه‌عی شیعه ده‌توانن رۆڵ ببینن و نه ئێرانیش؛ ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه رۆڵی ئه‌مریكایه”.