نوچه
ئهمڕۆ لە پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی عێراق، چوار خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان بەردەوامە و حکوومەتی عێراق رێوشوێنێکی توندوتۆڵی لە دەورووبەری دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان لە بەغدا و شوێنەکانی دیکە گرتووەتەبەر، لەنێو ئەو دامەزراوانەدا بانکەکان زۆرترین هێزی ئەمنیان بۆ داندراوە.
بهگوێرهی زانیارییهكان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٧-١١-٢٠١٩) پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە بەغدا روویداوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا بە گولـلە، گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن، لە ئەنجامدا چوار خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٣٥ خۆپیشاندهری دیکەش برینداربوونە.
خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لەنزیک پردی شەهیدان رووبەڕووی یەکبوونەتەوە و پێکدادان روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراقی و هێزە ئەمنییەکان لەوبارەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.