نوچە-هەواڵدەریی فەرەنسا
ئەنتەنیۆ گۆترێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بارەی چۆنێتی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران هۆشداری دەداتە بەغدا.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەرانی عێراقی مەحکوم دەکات و بە کردەوەیەکی قێزەوەن وەسفی دەکات.
گۆترێس، هەروەها لە بارەی بەکاربردنی چەک و تەقە لە خەڵکی ئاسایی هەڵوێستی وەرگرتووە و ئیدانەی هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات.
ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە توندی ئیدانەی توندوتیژییەکان دژ بە خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکات و نیگەرانی خۆی خستۆتەڕوو.