نوچەنێت
دوای هەفتەیەک لە داخستنی بەندەری ئوم قەسر، ئەمڕۆ کرایەوە.
رۆژی ٢٥-١١-٢٠١٩، خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی عێراق، دەستیپێکرد، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا زیاتر لە ١٠٠کوژراو-و هەزاران بریندار هەیە، بەڵام هاووڵاتیانی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم ئامارە رەتدەکەنەوەو دەڵێن: زیاتر لە ٢٠٠ کوژراو هەیە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٧-١١-٢٠١٩، دوای هەفتەیەک داخستنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بەندەری(ئوم قەسر) کرایەوە.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، ماوەی هەفتەیەک بوو کارکردن لەم بەندەرە ڕاگیرابوو، خۆپیشاندەران ڕێگەیان بەکردنەوەی نەدەدا.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخستبوو، به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، كاركردن له به‌نده‌ره‌كه راگیراوه.