نوچه: مورادی
چاودێرێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست، چه‌ند وڵاتێك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریدان، ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له عێراق دروستبووه له‌وانه‌یه سبه‌ی له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریش دروست ببێت. ده‌شڵێت ”ره‌وشه‌كه له‌ده‌ست ئێران‌دا نه‌ماوه و له‌ده‌ست ئه‌مریكادایه”.
بەگوێرەی هەندێ سەرچاوەی میدیایی، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەری عێراق، لانیکەم ١٣ خۆپیشاندەر لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراون یەکێك لەو کوژراوانە لە بەندەری ئوم قەسر بووە لەگەڵ برینداربوونی زیاتر لە ١٠ کەس. ئەمە لەدوای نزیکەی یەک هەفتە دێت لە بەڵێنی حکومەتی عێراقی بە هێورکردنەوەی شێوازی وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، موحسین عوسمان، چاودێری سیاسی كورد، له‌باره‌ی دۆخی نوێی عێراق و مه‌ترسییه‌كان رایگه‌یاند: له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست توركیا، عێراق، سوریا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، هه‌مووی له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریدان، ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له عێراق دروستبووه له‌وانه‌یه سبه‌ی له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریش دروست ببێت، چونكه پێكهاتنی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست دانه‌مه‌زراون. هه‌روه‌ها نادادپه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی ولاتانی زلهێز ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه سه‌قامگیر نه‌بن.
موحسین عوسمان ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی له ئێستادا له عێراق ده‌گوزه‌رێت به پێی شاره‌زایان، كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، شتێكی نوێ، چونكه تێگه‌یشتنی خه‌ڵك وابوو، كه ئێران كۆنترۆڵی هه‌موو ناوچه شیعه‌كانی به ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا هه‌موو شتێك پێچه‌وانه بووه‌وه.

ئه‌و چاودێره سیاسییه پێیوایه، ره‌وشی عێراق زۆر ئاڵۆزه و ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سیناریۆی ئه‌مریكا بۆ عێراق چی ده‌بێت، گوتیشی ”چونكه له راستیدا دۆخه‌كه له ده‌ست ئێران ده‌رچووه و له ده‌ست ئه‌مریكادایه و پلانی ئه‌مریكا بۆ عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆڵ ده‌بینێت. دیارنییه دۆخه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت یان پارچه بوون یان گۆڕینی ده‌ستوور و فیدراڵهت و …هتد”.