نوچه: مورادی
چاودێرێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستاش نه‌بێت هه‌ر له داهاتوودا عێراق هه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و توانای مانه‌وه‌ی نییه. ده‌شڵێت ”پێویسته كورد به یه‌كگرتوویی پلانی هه‌بێت”.
بەگوێرەی زانیارییه‌كان، لە سەرانسەری عێراق، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، لانیکەم ١٣ خۆپیشاندەر لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، لەگەڵ برینداربوونی زیاتر لە ١٠ کەس. ئەمە لەدوای نزیکەی یەک هەفتە دێت لە بەڵێنی حکومەتی عێراقی بە هێورکردنەوەی شێوازی وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، حه‌سه‌ن بارام، چاودێری سیاسی كورد، له‌باره‌ی سوود وه‌رگرتنی كورد له‌و دۆخه‌ی عێراق تێیكه‌وتووه، رایگه‌یاند: ئێستاش نه‌بێت هه‌ر له داهاتوودا عێراق هه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و توانای مانه‌وه‌ی نییه، بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه، كه ئایا ئه‌گه‌ر عێراق توشی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێز بووه‌وه كورد پرۆژه‌ی چی ده‌بێت؟، چونكه ناوچه‌كه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رووحی پرسی كوردن، به‌تایبه‌ت كه‌ركوك.
حه‌سه‌ن بارام ده‌ڵێت، ده‌بێت هه‌موو پێشهاته‌كان له رووی سه‌ربازی، ئابووریی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرا له له ئه‌گه‌ری پێشهاته‌كان، بۆیه ده‌بوایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاماده‌كاری بۆ كرایهت، چونكه ئه‌مه به‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه له ناوچه‌كه دهگوزهرهێت شتێكی نوێ له دایك ده‌بێت، ده‌شڵێت ”ده‌بێ كورد داواكاری و یه‌ك ده‌نگ بێت و به‌دیلی هه‌بێت”.