نوچه: مورادی
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا هه‌رێم توانای به‌رهه‌مهێنانی (٣٢٠٠) بۆ (٣٥٠٠) میگاوات كاره‌بای هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی ژێرخانی (٦٧٠٠) میگاوات كاره‌باین.
له سه‌ره‌تای مانگی ٨-٢٠١٩_ه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكردووه به به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانی، تا ئێستا ڕووپێوی بۆ ٢٩٢ هه‌زار پێوه‌ر كراوه، كه به‌مه‌ش خه‌رجیه‌كی زۆر بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ساڵانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با خه‌رجی ده‌كات.
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێم، رایگه‌یاند: له ئێستادا هه‌رێم توانای به‌رهه‌مهێنانی (٣٢٠٠) بۆ (٣٥٠٠) میگاوات هه‌یه به حكومی و تایبه‌ته‌وه به گوێره‌ی بارودۆخی په‌ستانی گاز و سوته‌مه‌نی، به‌ڵام وه‌ك ژێرخان، خاوه‌نی (٦٧٠٠) میگاوات كاره‌باین.
ئومید ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، له كه‌رتی گشتی له ده‌ربه‌ندیخان و دوكان، وه‌ك ژێرخانه‌كه‌ی: ده‌ربه‌ندیخان (٢٤٩) و دوكان (٤٠٠) میگاواته. به‌ڵام له ئێستادا ده‌ربه‌ندیخان یه‌ك وهحهده له كاردایه، كه ٦٠ بۆ ٧٠ میگاوات و دوكان (٢٣٠) میگاوات و به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
به‌مشێوه‌یه‌ش (كه‌رتی گشتی (٣٠٠) میگاوات و كه‌رتی تایبه‌تیش (٢٩٠٠) بۆ (٣٢٠٠) میگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت).
له‌باره‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با له ئێستادا ئومێد ئه‌حمه‌د گوتی ”له ئێستادا و له‌م وه‌رزه، خواسته‌كه ئاساییه و له (٣٥٠٠) بۆ (٤٠٠٠) میگاواته و به گوێره‌ی پله‌كانی گه‌رما خواست له‌سه‌ر كاره‌با ده‌گۆڕدرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتیشی، پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با به سیسته‌می زیره‌ك به‌رده‌وامه و وه‌زاره‌ت تێدا جددییه و تاكو ئێستا بۆ ٥٠ هه‌زار هاوبه‌ش دانراوه و به‌رده‌وامیشین و ده‌بێ له ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا، پرپژهكه ته‌واو بكرێت.