نوچەنێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی ٢٣ تۆمەتباری راگەیاند، کە بە تاوانی جۆراوجۆر حوکمی دەستگیرکردنیان دەرچووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦-١١-٢٠١٩، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر(لیوا عەبدولخالق تەڵعەت) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی ٢٣تۆمەتباری خستەروو.
تۆمەتەکانی ئاراستەی ئەم تۆمەتبارانە کراون”٦حاڵەتی کوشتن، ١شەڕ و بەکارهێةانی ماددەی هۆشبەر، ٧دزی و تەقەکردن و یەک حاڵەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان”.