نوچە-ڕۆیتەرز
جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت، ئەنجامدانی نێوانگیری لە نێوان ئێران و سعودیە پشتڕاست دەکاتەوە.
خالد الجاراللە، جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت، رایگەیاند: تاکو ئێستا چەند جارێک لە لایەن ئێرانەوە پەیامی دانوستان و گفتوگۆی بۆ بەرپرسانی بەحرەین و سعودیە بردووە.
بە گوتەی الجاراللە ،ناوەرۆکی ئەم پەیامانەی ئێران کە ئاراستەی بەحرەین و سعودیە کراوە، پەیوەستە بە ئاڵۆزییەکانی کەنداو.
جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تاکو ئێستا بەحرەین و سعودیە وەڵامی پەیامەکانی ئێرانیان نەداوەتەوە.