نوچەنێت
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند: لە کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردووەوە قەدەغەی هاتووچۆ لەم شارە هەڵگیراوە.
قەیس مەحمەداوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە لێدوانێکیدا دەڵێت: بەمزوانە دۆخی بەغدا ئاسایی دەکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە شەوی رابردووەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان گەڕەک و شەقامە سەرەکییەکانی بەغدادا هەڵگیراوە.
لەگەڵ راگەیاندنی ئەم هەواڵە، خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن بە هەردوو پردی ئەحرار و کۆماریدا بەرەو ناوچەی سەوز بڕۆن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێس رێژ رووبەڕوویان دەبنەوە.