نوچەنێت
لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ١٤ خۆپیشاندەر کوژران.
بەپێی دوایین ئاماری سەرچاوە ئەمنییەکانی حکومەتی عیراق، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوو، لە بەندەری ئوم قەسر ١٤خۆپیشاندەر کوژران.
تۆڕی گەنجای عیراق لە فەیس بوک، وێنەی چەندین کوژراوو برینداری بڵاوکردۆتەوە، دەڵێن: ژمارەی کوژراوانی ٢٤کاتژمێری رابردوو ٢٠ کەسە، هەروەها زیاتر لە ١٠٠ کەس برینداربوون.
بەپێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کوژرانی ئەم کەسانە لەکاتی هەوڵی هێزە ئەمنییەکانە بۆ کردنەوەی بەندەری ئوم قەسر، کە خۆپیشاندەران ماوەی چەند رۆژێکە وەک مانگرتن بەشێک لە دەروازە سەرەکییەکانی بەغدایان گرتووە.