نوچە
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیر ڕەزامەندى نیشاندرا لەسەر وەرگرتنى (٥٣٣) خوێندکارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم، ڕایگەیاند “وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن”.
عەباس ئەکرەم دەڵێت “دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه له به‌شی خوێندنی كوردی له ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا”.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، گوتشی “له ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر، وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى (٥٣٣) خوێندکارى شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (٢٠١٩-٢٠٢٠)”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە خوێندکارانى وەرگیراو دەکات، سەردانى نوسینگەى کەرکوک-ى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ دەستکردن بۆ ڕایكردنی مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان.