نوچەنێت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: دەرچوانی قۆناغی ١٢ی بنەڕەتی دەتوانن ناویان بۆ خولی فڕۆکەوانی بنووسن.
وەزارەتی پێشمەرگە، داوا له‌و ده‌رچووانەی قۆناخی (١٢ی ئامادەیی، بەشی زانستی) ده‌كات کە ئاره‌زووی خۆبه‌خشانه‌ی خوێندنیان له خولی ٨٠ـی كۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی هەیە. ده‌توانن له رێگه‌ی بنه‌كه‌كانی خۆبه‌خشینی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناویان تۆماربكه‌ن.
ئەو خوێندکارانە دوای دەرچوونیان لەو کۆلێژە دەبنە ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی، بەڵام دەبێت ئارەزومەندانی ئەو بوارە، هەڵگری ئەم مەرجانە بن:
– پێشكه‌شكار ده‌بێ خاوه‌ن ره‌گه‌زنامەی عێراقی بێت و له دایك و باوكێكی عێراقی بێت.
ته‌مه‌نی له ١٨ ساڵ كه‌متر نه‌بێت، واتە: له‌دایكبووانی ١-١-١٩٩٧ تاوەکو ٣١-١٢-٢٠٠١بێت. ده‌رچووی ساڵانی خوێندنی ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٩ بێت.
ده‌رچووی خوێندنی ئاماده‌یی به‌شی زانستی بێت و كۆنمره‌ی له ٪٦٥ كه‌متر نه‌بێت. كه‌سوكاری شه‌هیدان، مه‌رجی كۆنمره نایانگرێته‌وه.
-پێویسته له تاقیكردنه‌وه‌كانی پزیشكی، جه‌سته‌یی و توانای هزریی ده‌ربچێ. پێویسته پێشكه‌شكار ئینتیمای بۆ گه‌ل و نیشتمان هه‌بێت.
-پێویسته سزانه‌درابێت له‌سه‌ر هیچ كه‌تن و تاوانێكی ئابڕووبه‌رانه و تاوانه‌كانی تیرۆر تایبه‌ت به ئاسایشی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
– خووڕه‌وشتی به‌رز و خاوه‌ن ره‌فتاری چاك بێت. پێشتر له هیچ خوولێكی ئه‌كادیمیا و كۆلێژه‌كانی سه‌ربازی ده‌رنه‌كرابێ یان لێی نه‌كشابێته‌وه. پێویسته له چاوپێكه‌وتن ده‌ربچێت.
پێداویستییه‌كانی ناو تۆماركردن: بڕوانامه‌ی خوێندن له‌گه‌ڵ چوار كۆپی بڕوانامەکە. ناسنامه‌ی باری شارستانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی كارتی زانیاری فۆڕمی خۆراك (كارتی نیشتمانی) ناسنامه‌ی باری شارستانی ره‌گه‌زنامه و كارتی زانیاری فۆڕمی خۆراكی دایك و باوك گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دایك و باوك هەشت وێنه‌ی تایبه‌تی خۆبه‌خش، ره‌نگاوڕه‌نگ و پشتی سپی بێت. هه‌موو پێداویستیه‌كان بێجگە لە ده‌بێت چوار کۆپی لەگەڵ بێت.
كات و ماوه‌ی ناو تۆماركردن: ناونووسین له ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٥-١١-٢٠١٩، ده‌ستپێده‌كات و تاوەکو رۆژی پێنجشه‌ممه ١٤-١١-٢٠١٩ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شوێنه‌كانی ناو تۆماركردن: دانیشتوانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لە كۆمه‌ڵگەی ده‌روازه‌ی هه‌ولێر لەسه‌ر رێگەی هه‌ولێر- شه‌قڵاوه دەتوانن ناو بنووسن.
دانیشتووانی پارێزگاكانی كه‌ركووك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له بنكه‌ی خۆبه‌خشی سلێمانی لە گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار دەتوانن ناو بنووسن.