بە شێوەی غیابی، لێپرسینەوە لە سەرۆکوەزیران دەکرێت

0

نوچە-المعلومە
فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە،٥/١١/٢٠١٩ رایگەیاند: لە رووی ئیداری و قانوونییەوە ئامادەکاری تەواویان بۆ لێپرسینەو لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە. چ بە ئامادە بوونی یان لە غیابی ئەو دا ئەم لێپرسینەوەیە ئەنجام دەدەن.
ئەم فڕاکسیۆنە دەڵێت: ئەگەر عادل عەبدولمەهدی ئاماددەی ناو پەرلەمان نەبێت، ڕەوتی لێپرسینەوە لە سەرۆکوەزیران بە شێوەی غیابی ئەنجام دەدرێت.
ریاض المسعودی، ئەندامی فراکسیۆنی سائیرون بە ئاژانسی هەواڵی المعلومەی گوتوە: لە رووی ئیداری و قانونییەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکوەزیران، لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە.
بە گوتەی المسعودی، گەورەترین پرسیار کە جەختی لە سەر دەکرێتەوە پەیوەستە بە بێ توانایی و لاوازی عادل عەبدولمەهدی، بۆ ڕاگرتنی باری هێمنی خۆپیشاندەکانە کە بەو هۆیەوە بە سەدان کەس کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com