ئەمریکا: متمانەمان نەماوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرامبەر بە  بڕیاری ئێران بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی چوارەم و پیتاندنی یۆرانیۆم  بە ڕێژەیەکی زیاتر، هەڵوێستی وەرگرت.

گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بڕیاری ئێران لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەیەکی زیاتر ئێمەی تووشی سەرسوڕمان نەکرد، چونکە ئێران بەردەوام پێداگری لە سەر پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردووە.

مۆرگان ئۆرتاگوس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: هیچ متمانە و هیوایەکمان بە گۆڕینی ڕەفتاری سیاسیی ئێران نییە.

بە گوتەی ئۆرتاگوس، ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی حزبولڵای لوبنان، هاوبەشەکانی لە ناوچە و بۆ ئەم مەبەستە بۆتە سەرچاوەیەکی دارایی بۆ ئەم گروپە تیرۆریستیانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com