نوچە-سکای نیوز
کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، ئەمڕۆ سێشەممە،٥/١١-٢٠١٩ لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە نائارامییەکانی عێراق، ڕایگەیاند: سەرجەم ڕێگاکان بەرەو بەغدا داخراون.
سکای نیوز دەڵێت: سەرجەم ڕێگاکان بەرەو شار بەغدا لە لایەن خۆپیشاندەرانی عێراقییەوە داخراون و ئامانج لەم کارەش بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتی و ئەنجامدانی خۆپیشاندانە.
سکای نیوز جەخت دەکاتەوە، کە خۆپیشاندەرانی عێراقی بۆ ڕۆژی سێهەم هاتوونەتە سەر شەقام و پێداگری لە سەر داواکانیان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت دوای داخستنیان کرانەوە.
خۆپیشاندان، لە ناوچەی السیدیەی بەغدا بەردەوامە.