نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دەبێت هەر هەنگاوێک بۆ هەموارکردنەوەی دەستور بە کۆدەنگی بێت. ئێمە خۆشحاڵ نین بەم دۆخەی عیراق.
دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عیراق و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، ٥-١١-٢٠٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا، جەختمان لە پشتگیری داوای رەوای خۆپیشاندەران کردەوە، پشتگیری هەر هەنگاوێک دەکەین، کە عێراق بەرەو چاکسازی ببات.
نێچیرڤان بارزانی سەبارەی بەدۆخی خۆپیشاندان و کەوتنەوەی توندوتیژی گوتی”ئێمە خۆشحاڵ نین بە تێکچوونی دۆخی عێراق، ههرێمی كوردستان دهیهوێت لهم بارودۆخهدا یهكههڵوێست بێت بۆ ئهوهی بتوانین یارمهتی عێراق و هاوڵاتیانی عێراق بدهین بۆ ئهوهی لهو نههامهتییانه دهربچن”.
لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوور بارزانی دەڵێت”هەموارکردنەوەی دەستور بێت بە کۆدەنگی بێت. حکوومەتی هەرێم لیژنەیەکی داناوە بۆ پرسی دەستوور، بە سەرۆکایەتی وەزیری داد و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و بەشداریی سەرۆک کۆمار. ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت کاریگەری لەسەر ئێمەش دەبێت، ئێمە پشتگیریی لە هەموو چاکسازییەک دەکەین کە لە عێراق ئەنجام بدرێت”.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی کرد “دڵنیاتان دەکەمەوە کێشەیەکی گەورە لە نێوان هێزە سیاسییەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتیی نییە، ئەوانەشی هەن، بە دیالۆگ چارەسەر دەکرێن و لەسەر داوای ئێمە سەرۆککۆمار ئامادە بوو و باسی لە دۆخی ئێستای عێراق کرد. ئاماژەی بەوەشدا، مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بە تایبەت مەترسییەکانی داعش، مەرجی پاراستنی کوردستان یەک دەنگی و یەک هەڵوێستییە”.