نوچەنێت
بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو بە هەماهەنگی وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی و خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران، رێنمایی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بە فەرمانبەرانی میری دەردەكرێت.
دكتۆر عەبدولڕەزاق محەمەد، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە”چەند كۆبوونەوەیەك بۆ دەركردنی رێنماییەكانی خوێندنی باڵا بۆ فەرمانبەرانی حكومەت، لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان دەركراون و هەفتەی داهاتووش رێنماییەكان پەسەند دەكرێن و بڵاو دەكرێنەوە”.
بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەش دا: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی كەرتی خوێندنە، بۆیە رێنماییەكان بە شێوەیەك دەبن كە لە خزمەت چینی فەرمانبەران بن و ئەوەی تا ئێستاش هەموو لایەك لەسەری كۆكین، ئەوەیە كە دەبێت مۆڵەتی خوێندن بە تەواوی شایستەكانی مووچە و دەرماڵەوە بدرێت بە فەرمانبەر بۆ ئەوەی خوێندنەكەی تەواو بكات”.