دکتۆر مەحمود عوسمان: ئەوەی لە عیراق دەگوزەرێ بەشێکی ململانێی نێوان لایەن شیعەکانە

0

نوچەنێت

دكتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری دیاری كورد، سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق، رایگەیاند: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ، وێڕای نەبوونی خزمەتگوزاری، ململانێی لایەنە عێراقییەكانیشە بە تایبەت شیعەكان.

دكتۆر مەحمود عوسمان، لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: ١٥ ساڵە چەند كەسێك حوكمی عێراق دەكەن و سەركەوتوو نەبوون، ئەوە جیا لە مللانێی هێزەكان، بە تایبەت نێوماڵی شیعەكان لە نێوخۆی خۆیاندا هۆكاری دیكەی كێشەكانن.

هەندێ لایەن بانگەشەی گۆڕینی دەستوری عێراق دەكەن، ناوبراو پێیوایە وێڕای بوونی چەندین بڕگە و ماددەی گرنگ، كە بریتیین لە دیموكراسی و ژیانی سیاسیی و كۆمەڵایەتی و دەسەڵاتەكان و هەندێ ماددەش كە تێیاندا مافەكانی هەرێمی كوردستانیان پاراستووە، بەڵام هەندێ كەموكوڕیش لە دەستوردا هەن، هۆكاری ئەوەش دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی، ئەو كەسانەی دەستووریان نووسیوەتەوە سیاسیی بوون، نەك یاسایی، نمونەش بە ماددەی ٧٦ دێنێتەوە، كە دەڵێ، ئەو كوتلەیە حكوومەت پێكدەهێنێت كە زۆرینەیە، ئیدی روننەكراوەتەوە، ئایا ئەو لیستەی لە هەڵبژاردن زۆرینە دەبێت، یا لە ئەنجوومەنی نوێنەران كە چەند لیستێك هاوپەیمانی پێكدێنن و دەبنە زۆرینە!

دكتۆر مەحمود، ئەو ماددەیەش بە سوودی شیعەكان ناوزەد دەكات، كە هەمیشە كێشە بووە بۆ پێكهاتەكانی دیكەی عێراق و دەڵێت”ماددەی دیكەش زۆرن، كە لاستیكین و هەر لایەنە و بە ئارەزووی خۆی چۆنی بوێ، لێكدانەوەی بۆ دەكات، كە لەوەشدا شیعەكان سودمەند بوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com