نوچەنێت
سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکیان لەبارەی رەوشی ئێستای عیراق و دەستبردن بۆ گۆڕینی دەستوور دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥- ١١- ٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای عیراق و هەوڵدان بۆ گۆڕینی دەستووری عیراق بوو. بڕیار دراوە، ئەگەر هەموارکردنی دەستووری عیراق گەیشتە حاڵەتی پراکتیکی، نابێ لە هیچ بڕگە و ماددەیەکدا دەست بۆ مافەکانی کورد و هەرێمی کوردستان ببرێت.