نوچه: مورادی
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، دۆخی كه‌ركوك له رووی ئه‌منییه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و له باشوور و رۆژئاوای كه‌ركوك رۆژانه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌ژێر بێده‌نگییه‌كی راگه‌یاندن تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌شڵێت له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ئه‌گه‌ری كرده‌وه‌ی تاوانكاری زۆره”.
په‌رله‌مانی عێراق به بڕیارێك، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی بێجگه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌مووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌مه‌ش باردۆخی تایبه‌تی كه‌ركوك له به‌رچاو نه‌گیراوه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، كه ئه‌مه به‌زیانی خه‌ڵكی پارێزگاكه و به‌تایبه‌تی كورد، چونكه باری ئه‌منی زۆر خراپه و روو له خراپتر بوونیشه و داعش سوودی له بۆشایی ئه‌منی بینیوه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ڵبژێردراوی كه‌ركوك، له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌رێگای قانونییه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن چونكه له كه‌ركوك هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه و به قانونی به‌رێمه‌ر كراوه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له قانونی ١٢_ی ساڵی ٢٠١٨ دا هاتووه و له هه‌مواره‌كه‌شیدا له ٢٠١٩ دا هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرایه‌ت ئه‌و كات ده‌كرا هه‌ڵبووه‌شێته‌وه. به‌ڵام كه هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه ناتوانرێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر تانه له‌و بڕیاره نه‌درێت، دۆخی كه‌ركوك له رووی ئه‌منییه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و له باشوور و رۆژئاوای كه‌ركوك رۆژانه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌ژێر بێده‌نگییه‌كی راگه‌یاندن تێدا ده‌كرێت. ده‌شڵێت له ئێستا تیرۆریسته‌كان له ناوشارن و خۆیان خزاندۆته ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له رێگای پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه هێنراونه‌ته پۆسته هه‌ستیاره‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشووی عێراق پێیوایه، مه‌ترسییه‌كه له كه‌ركوك ئه‌وه‌یه، كه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ئه‌وانه ده‌توانن تاوانی زۆر گه‌وره بكه‌ن.