دەیان ژنی پەرلەمانتار دەستلەکاردەکێشنەوە

0

نوچە-نیۆیۆرک تایمز

١٨ ژنی ئەندام لە پەرلەمانی بەریتانیا لە هەڵوێستێکی هاوبەشدا دەڵێن، ئامادە نین بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە بکەن.

ئەم ژنە پەرلەمانتارانە دەڵێن، بە هۆی هەڕەشە و ئازاری سێکسییەوە بۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا خۆیان کاندید ناکەن و واز لە پۆستەکانیان دێنن.

هیسی ئەلێن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە پارتی کۆنەپارێزی ئەم وڵاتە، لە نامەیەکدا هۆکاری ئەم بایکۆتەی گەڕاندۆتەوە بە ئازاری نامرۆیی، کە لە دژیان ئەنجامن دەدرێت.

لە نامەکەی ئەلێندا هاتووە: لە دەستدرێژی بۆ سەر ژیانی تاکەکسی و هەڕەشە و سووکایەتیکردن ماندووم، هەر کەس لە هەر پێگەیەکدا بێت، نابێ بەهۆی کارەکەی بەرەوڕووی هەڕەشە بێتەوە یان ئەوەی، کە لە سەرشەقامەکان بێڕێزی پێبکرێ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیاکان بکەوێتە بەر بێڕێزی و سووکایەتی.

کارولاین سپلمەن، گەنجێکی ئەندام لە پارتی کۆنەپارێزی بەریتانیا لە یاداشتێکدا، کە لە تایمز لەندەن بڵاوبۆتەوە نووسیویەتی، کە هەڕەشەکان بۆ سەر ژنان، كه‌ هاتوونەتە کایەی سیاسیی لەم وڵاتە، مەترسیدارن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com