كۆبوونەوەی ھەر سێ سەرۆكایەتییەكە دەستیپێكرد

0

نوچه‌

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان بە بەشداری سەرۆك كۆماری عێراق لە ھەولێر دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ ھەر سێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی عێراق و ناوچەكە كۆبوونەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای عێراق و چۆنیەتی مامەڵەكردنە لەگەڵ پێشھاتەكانی عێراق و ناوچەكە.

كۆبوونه‌وه‌ی بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان، هاوكاتە لەگەڵ ئەو بارودۆخه‌ی له‌ به‌غدا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی حكوومه‌تی عێراق و ھەموار كردنەوەی دەستوور هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌تبوون و یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانیش هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com