نوچە-ڕۆیتەرز
بەرپرسێکی فەرمی تورکیا، باس لە دەستگیرکردنی خوشکی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی پێشووی ڕێکخراوی داعش دەکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری ئەم بەرپرسە فەرمیهی تورکیا رایگەیاندووە: تورکیا خەریکی لێپیچینەوەیە لە خوشکی بەغدادی و هاوسەر و زاواکەیەتی، کە پێکەوە دەستگیر کراون.
بە گوتەی سەرچاوەکە، راسمیە عواد، خوشکی ئەبوبەکر بەغدادی، لە نزیک شاری ئازاز لە کانتینێرێک دەستگیر کراوە.
سەرچاوەکە دەشڵێت، هیوادارین بتوانین بە ڕێگەی راسمیە عواد، زانیاری زۆرتر لە بارەی داعش و ڕێکخستنە نێوخۆییەکانی ئەم ڕێکخراوە بەدەست بێنن.