نوچه: ئاژانسهكان
جێنین پلاسخارت، نێردهی تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، کاتی ئەوەیە دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق ئەنجامبدرێت.
ئهوه له كاتێكدایه، كه بەغدا، بەسرە، میسان، زیقار، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، واست، بابل و موسەنا، کە بەشار و ناوچەی شیعەکان ناسراون یازده رۆژە دەنگی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی بەردەوامی تێدان، ئامارە فەرمییەکانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ باس لەبرینداربوونی زیاتر لە ١٢ ھەزار کەس و کوژرانی نزیکەی ٣٠٠ خۆپیشاندەر دەکەن، بەڵام خۆپیشاندەران دەڵێن ”زۆر لەو ژمارەیە زیاتر خەڵک بوونەتە قوربانی”.
جێنین پلاسخارت، بە ئاماژەدان بە رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، دەڵێ: تووندوتیژی تەنیا تووندوتیژی زیاتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت و پێویستە خۆپیشاندانە ئاشتییانەکان بپارێزرێن.
نێردهی تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان لە عێراق هەروەها هۆشداریی دەدات و دەڵێ تووڕەیی زۆری خەڵک نابێت بە کەم بزانرێت یان خوێندنەوەی هەڵەی بۆ بکرێت.