چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ و به‌په‌له‌ بۆ دۆخه‌كه‌ ده‌خرێته‌ڕوو

0

نوچه‌: مورادی

به‌ هۆی خۆپیشاندان و گه‌نده‌ڵی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر، بارودۆخی عێراق رۆژ له‌ دوای رۆژ به‌ره‌و خراپ بوونه‌ و مه‌ترسییه‌كانیشی زیاتر ده‌بن، چاودێرێكی سیاسیی كوردیش هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت ”كورد ده‌بێت په‌له‌ بكات له‌خۆ ڕێكخستن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ر و پێشهاتی نوێ”.

له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌، حه‌سه‌ن بارام، چاودێری سیاسیی كورد، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی و هه‌نگاوه‌ به‌په‌له‌كانی كورد له‌ ئێستا رایگه‌یاند: عێراق و ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیار و چارەنوسسازدا گوزەر دەکات؛ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان پێشبینی کراون، کوردیش لەم دۆخەدا هەم وەک نەتەوە، هەمیش وەک جوگرافی هەرێمێکی حوکمڕانی، لە دەرەوەی ئەو گۆڕانکاری و پێشهات و مەترسییانە نییە.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ ده‌ڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە هێزە سیاسییەکانی کوردستان، چه‌ند هەنگاوێكی خێرا بكه‌ن، له‌وانه‌:

۱ـ دروستکردنی ژوورێکی تایبه‌ت لەکەسی یەکەمی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان.
۲ـ بەلاوە نانی هەموو ناکۆکییەکی حیزبی و کەسی.
۳ـ دروستکردنی یەک دەنگی و یەکگوتاری و یەکگرتوویی بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان.
٤ـ ئامادەکاری تەواوی سیاسیی و دیپلۆماسی و یاسایی و سه‌ربازی بۆ هەر رووداو و پێشهاتێک.
٥ـ ئامادەکردنی وەفدێکی باڵا بۆ پەیوەندیکردن و سەردانیکردنی ئەمەریکا، ئەوروپا و رووسیا و تەنانەت وڵاتانی عەرەبی و ئەگەر بکرێت وڵاتانی ئیقلیمیش.
٦ـ ئەرکی میدیا گرنگە، پێویستە میدیا لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرپرسانە مامەڵە بکات.
۷ـ گرنگە کورد خۆی بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان تەواو ئامادە بکات، بەڵام تا دەتوانێت نەبێت بە بەشێک لەمەی لە عێراق روودەدات.
٨ـ پێویستە هەندێک ئامادەکاری بۆ ناوچە کوردستانییەکان بکرێت، لەکاتی روودانی هەر ئەگەرێکی لەناکاو و نەخوازراو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com