ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌

0

نوچه‌

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، میوانداری سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هه‌روه‌ها سەرۆک و سکرتێری پارتە کوردستانییەکان دەکات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ (سێشه‌ممه‌ ٥-١١-٢٠١٩)، دوو کۆبوونەوە دەکرێت. کۆبوونەوەی یەکەم كاتژمێر ١٠ی پێشنیوه‌ڕۆ دەستپێدەکات و لەنێوان هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێت: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەکاریی و گفتوگۆ دەکرێ بۆ کۆبوونەوەی دواتر لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و کەسی یەکەمی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان، کە كاتژمێرێك دواتر دەستپێدەکات.

هه‌روه‌ها ئامانجی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، ئەوەیە کۆدەنگی و هەڵویستێکی یەکگرتووی کۆنکرێتیی دروست بێ بەرامبەر هەر گۆڕانکارییەک لە عێراقدا روودەدات، کورد هێزێکی پتەوی یەکگرتوو بێ و دەنگی دانیشتووانی کوردستان یەک بێت بۆ رەتکردنەوەی هەر مادەیەکی دەستور کە لە هەموارکردنەوەدا بیەوێت مافی خەڵک و قەوارەی فیدراڵی کوردستان کەمبکاتەوە.

هەر ئەمڕۆش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە دیداری مێری قسە دەکەن. کۆتاییهێنان بە جەنگ، بردنەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ناونیشانی دیداری مێریە کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هەولێر بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com