نوچه
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەمارۆی بۆ سەر موجتەبا خامنەیی و هەشت کەسایەتی دیکەی ئێران راگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشهممه ٤-١١-٢٠١٩) بەبۆنەی تێپەڕینی ٤٠ ساڵ بەسەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران، کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێران ڕەفتارەکانی خۆی نەگۆڕێت، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران بەردەوامدەبن.
راگەیاندنی ئەم گەمارۆیانە هاوکاتە لەگەڵ ٤٠ـەمین ساڵیادی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران.
سزاكانی ئهمریكا، جگە لە موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی، ئهم کەسانەش دەگرێتەوە:
– محەمەد محەمەدی گوڵپایەگانی، سەرۆکی نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران.
– ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران.
– عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای رێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی.
– وەحید حەقانیان، جێگری بەرپرسی نووسینگەی عەلی خامنەیی.
– غوڵام عەلی حەدادی عادل، ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، کە هاوکات خەزوری موجتەبا خامنەییە.
– محەممەد حوسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
– غوڵام عەلی رەشید، فەرماندەی ناوەندی خاتمول ئەنبیا
چەند رۆژ پێشتر، ئەمریکا گەمارۆی نوێی بەسەر بەشی نۆژەنکردنەوە و بیناسازی ئێران راگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەک ئەمریکا دەڵێت، سوپای پاسداران لەو بەشەدا چالاکی هەیە.