نوچه: مورادی
ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە ٤-١١-٢٠١٩) بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا. چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت ”سه‌ردانه‌كه په‌یوه‌ندی به دۆخی عێراقه‌وه هه‌یه”.
بە مەبەستی بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیەی بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ حیزبەکانی کوردستان رێکخراوە و سەرۆکایەتییەکانی حکومەت و پەرلەمانی کوردستانیش بەشداردەبن، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، حه‌سه‌ن بارام، چاودێری سیاسیی كورد، له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكکۆماری عێراق بۆ هه‌ولێر رایگه‌یاند: دۆخی عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری و ئه‌گه‌ر و پێشهات دایه و پێویسته كورد یه‌كده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بن و خۆیان ئاماده بكه‌ن. بۆیه سه‌ردانی سه‌رۆككۆمار بۆ هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانی كورد له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ئەوەیە بەشداربێت لەو کۆبوونەوەیەی بڕیارە سبەی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێکیخستووە بۆ سەرۆکی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان و سەرۆکایەتییەکانی حکومەت و پەرلەمانی کوردستانیش تێیدا بەشداردەبن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، جیا لەو کۆبوونەوەیە بڕیارە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کورد هەبێت لەسەر ئەو بارودۆخەی لە عێراق و ناوچەکە دەگوزەرێت و خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.