نوچه: مورادی
چاودێرێكی سیاسیی رایده‌گه‌یێنێت، ناوچه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری دایه و له‌م رووه‌شه‌وه كورد پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه. ده‌شڵێت ”پێویسته كورد خۆی ئاماده بكات”.
به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی سیاسیی، ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌ره‌ێت به ئاشكرا دیاره، حكومه‌ت نه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشاندان هه‌یه و نه كۆنتڕۆڵكردنی رۆڵی میلیشیاكان و به‌تایبه‌ت ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێرانن. وای ده‌بینن، كه عێراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه و داوای یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی و خۆئاماده‌كردن له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، حه‌سه‌ن بارام، چاودێری سیاسیی كورد، له‌باره‌ی دۆخ و مه‌ترسییه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند: هاتنی وه‌فدی كۆنگرێسی ئه‌مریكی پێكهاتوو له نوێنه‌ری دیموكرات و كۆمارییه‌كان، هه‌روه‌ها هاتنی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌ولێر، په‌یوه‌سته به‌و دۆخه‌وه له ناوچه‌كه دا هه‌یه و ناوچه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و ئه‌گه‌ر و پێشهات دایه و له‌م رووه‌شه‌وه كورد پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه.
حه‌سه‌ن بارام ده‌شڵێت، ده‌بێ كورد ده‌ستی له نه‌خشه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای گۆڕانكاری و هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كه‌ن هه‌مووی مه‌ترسین بۆ سه‌ر كورد؛ بۆیه پێویسته كورد به‌رنامه و پلانی هه‌بێ بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه كه له داهاتوودا روو ده‌ده‌ن.
ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتیشی، به‌داخه‌وه له به‌غدا هه‌ندێك له‌لایه‌نه شیعه‌كان ده‌ڵێن كورد ده‌ستی هه‌یه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، هاتنی سه‌رۆككۆمار بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی كوردیش بۆ ده‌ستكاری كردنی ده‌ستوور و یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت یان حكومه‌تی كاتی، ده‌بێ كورد خۆی له‌نێو خۆیدا یه‌ك ده‌نگ و په‌یامی خۆی هه‌بێ و بیدات به لایه‌نه‌كانی سوننه و شیعه له عێراق له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره گۆرانكارییه‌ك.